AP ١٤٠١ گوڵان ١٨ ٠٨:٢٧

بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق؛

لایەنێکی کورد و سوننە پشتیوانی خۆیان بۆ چوار چیوەی هەماهەنگی ڕاگەیاند

لایەنێکی کورد و سوننە پشتیوانی خۆیان بۆ چوار چیوەی هەماهەنگی ڕاگەیاند

هەریەکە لە هاوپەیمانی عەزم و یەکێتی ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، پشتیوانی لەبەندەکانی دەستپێشخەریی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ شاندی هاوپەیمانی عەزم كۆبونەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتیوانی خۆیان بە دەستپێشخەرییەكەی نوری مالكی، یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەما هەنگی ڕاگەیاند.

یەكێتی و عەزم لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا ئاماژەیان بەوەكردووە، چەقبەستووی سیاسی ئەو دۆخەی هەیە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی خەڵک و جەختدەکەنەوە، لەسەر گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستپێشخەرییەکە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

كۆتایی مانگی ئازار، نوری مالكی، سەرۆكی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ڕاگەیاند، بە ئامانجی تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستویی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

دوای تێپەربوونی حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا هێشتا لایەنەكان نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن لەسەر حكومەتی نوێی عێراق و هیچ ئاسۆیەكی ڕوونیش نییە بۆ دەربازبوونی عێراق لەو دۆخە سیاسییەی تێی كەوتووە.

News ID 41875

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha