بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، نووری مالیکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە جووڵە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە وڵاتەکەی لێدوانی دا. ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی سەربازانی تورکیا لە موسڵ و هەرێمی کوردستان، وتی: تورکیا لە ئەو ناوچانە بەدوای دەسەڵاتدا دەگەڕێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەروەها وتی: ئەوەی کە ڕوون دیارە ئەوەیە کە تورکیا کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی خۆی دەقۆزێتەوە.
Your Comment