53 لەسەدی هەنارد کردنەکانی بۆ عێراق لە سنوورەکانی کرماشانەوە ئەنجام دەدرێت

بێهزاد باباخانی وتی: 53 لەسەدی هەناردە کردنەکان بۆ عێراق لە ساڵی 1400 لە ڕێگای سنوورەکانی پارێزگای کرماشانەوە ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئابووری پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: لە ساڵی 1400 زیاتر لە دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێگای سنوورەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردە کراوە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی نزیک بە سەدا 15 زیادی کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: هەروەها بەشی کرماشان لە هەناردە کردنی سەرتاسەری ئێران، لە باری بڕەوە سەدا 10 و لە باری کێشەوە 12 یە.

باباخانی درێژەی دا: 5 پارێزگا لەگەڵ وڵاتی عێارق سنووری هاوبەشیان هەیە کە لە ئەم نێوانەدا بەشی کرماشان لە هەناردە کردنەکانی بۆ عێراق لە ساڵی 1400 لە بواری هەناردەی نانەوتییەوە بە تەنیا 53 لەسەدە.

News Code 41675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha