بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهور شێخ جەنگی لەپەیامێکی نوێدا كه لهفهیسبوكى تایبهتى خۆى بڵاویكردۆتهوه نوسیویهتى:"دەبینین حکومڕانانی ئەم هەرێمە پەیتا پەیتا سەردانی پایتەختی دەرو دراوسێ دەکەن، بەڵام بۆ یەکجاریش ئامادەنین سەردانی بەغدا بکەن کە باشیش دەزانن کە چارەسەر تەنها لەوێیە".
دهشڵێت:"جا من بۆ خۆم دەمێکە وازم لەبرادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێناوە، چونکە ئەوان ڕاستگۆیانە سیاسەت دەکەن، ئەوان هەرزوو بڕیاریانداوە ئەم گەلە بەقوربانی حزبەکەیان بکەن".
لاهور شێخ جهنگى ئهوهشى باسكردووه، "ڕووی دەمم دەکەمە حزبەکەی خۆم، هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان بەوپێیەی هەردووکیان شەریکن لەم حکومڕانییە، پێیان دەڵێم ئایا ئێوە هەرگیز بیرتان لەتاقیکردنەوەی گەل کردووەتەوە، چونکە لەئێستادا ئێوە لەژێر تاقیکردنەوەیەکی قوورسدان، ئەگەر دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیو نامەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ حکومەتی هەرێم ئێوەش هەر وەک پارتی سووربن لەسەرئەوەی کە غازەکەش بەدرەدی نەوتەکە بەرن، ئەوە دڵنیابن کە من یەکەم کەس دەبم ڕووبەڕووتان دەوەستمەوە".
Your Comment