بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر بە گویرەی دیجلە، غالب ئەلشابەندەر نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقی سەبارەت بە بابەتی هەڵبژاردنەوەی دووبارەی سەرۆک وەزیران، وتی: مستەفا کازمی شیاوی ئەوە نییە سەرۆک وەزیران بوونی درێژ بکرێتەوە.
ئەو وتیشی: هیوادارین مالکی و سەدر بۆ پیک هێنانی وڵاتێکی بەهێز یەکدەنگ بن. جەعفەر سەدر شیاوی سەرۆک وەزیران بوون نییە چونکوو ئەو بە دەنگەکانی پارلەمان وەفادار نەبوو.
پێشتر عەدا عەبدولهادی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتەهایەکی سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە دەربڕی و لە پێک هێنانی هاوپەیمانی سێ لایەنەی سەدر، حەلبووسی و بارزانی ڕەخنەی گرت.
ئەو وتبووی: ناتوانی هاوپەیمانی سێ لایەنە لە بەدەست هێنانی دەنگ بۆ سەرۆک کۆماری، ئەمە پەسند دەکات کە پرۆژەی ئەوان گەیشتۆتە بن بەست و چارەیکیان نییە جگە لەوەی کە لە سەر کورسی دانوستان ئامادە بن.
بۆچوونی ئێوە