AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٤ ٢١:٢٧

هۆشداری نوێنەری تایبەتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان؛

ئوردوگای ئەلهەوڵ وەکوو بۆمبێکی تەوقیت کراوە

ئوردوگای ئەلهەوڵ وەکوو بۆمبێکی تەوقیت کراوە

جەنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئوردوگای ئەلهەول هۆشداری دا و داوای چارەسەر کردنی کێشەکانی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئوردوگای ئەلهەول هۆشداری دا و وتی: ئوردوگای ئەلهەوڵ وەکوو بۆمبێکی کاتژمێرییە

ناوبراو ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئوردوگای ئەلهەول تەنیا چەند کاتژمێر لە گەڵ سنووری عێراق مەودای هەیە بەڵام لەوێ ٣٠ هەزار عێراقی لەبیر کراون کە هەندێکیان لە گەڵ داعش هاوکارییان بووە.

ئەو وتیشی: لە مانگی مەی ساڵی پێشوەوە، بەغدا نزیکەی ٤٥٠ بنەماڵە و ١٨٠٠ کەسی بۆ وڵاتی خۆی گەڕاندۆتەوە.

لە شەمەی پێشووە کۆنفڕانسێک لە ژێر ناوی "ئوردوگای ئەلهەول و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵگای جیهانی" لە بەغدا بەڕێوە دەچێت کە نوێنەرانی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، باڵوێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، باڵوێزەکانی وڵاتە ئەورووپییەکان لە بەغدا و سەرۆکی نوێنەرایەتی رێکخراوەی کۆچبەری یوونیسێف لە عێراق تێیدا بەشدارن.

News ID 41565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha