AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٣ ١٩:٣١

ئایەتوڵا خامنەیی:

بەرپرسان بە هیچ شێوەیەک نابێ چاوەڕوانی مژاری ناڤۆکی بن

بەرپرسان بە هیچ شێوەیەک نابێ چاوەڕوانی مژاری ناڤۆکی بن

 سەرانی دەسەڵات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڵ رێبەری مەزنی شۆڕش دیداریان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەیەمین رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرانی دەسەڵات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڵ رێبەری مەزنی شۆڕش دیداریان کرد.

ئەم دیدارە بە لەبەرچاوگرتنی خاڵە تەندروستییەکان لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە.

هەندێ لە وتەکانی رێبەری مەزنی شۆڕش بەم شێوەیە:

یەکێک لەو شتانەی لە دوعاکانی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دووپات بۆتەوە، داوای لێبوردن لە خودایە. بۆ زۆر کار و کردەوەی خۆمان دەبێ داوای لێبوردن لە خودای گەورە بکەین. هەڵبەت نابێ بەو شێوە لە لێبوردن بڕوانین کە تەنیا بۆ پاک کردنەوەی گوناح و کردەوە تکەکەسییەکانی خۆمان بێت، بەڵکوو دەبێ بزانین لێبوردەیی لە گۆڕەپانە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانیشدا کاریگەرە و سەرکەوتنی گەورەمان بۆ بەدی دێنێ.

رێبەری مەزنی شۆڕش داوای لە بەرپرسان کرد بە هیچ شێوەیەک چاوەڕوانی مژاری ناڤۆکی نەبن و بە پێی راستییەکانی وڵات بەرنامە دابڕێژن و بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەوڵ بدەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری مەزنی شۆڕش ئەمڕۆ لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، وێڕای رێز گرتن لە وشیاری لاوە فەلەستینییەکان، وتی: رووداوەکان نیشان ئەدات فەلەستین بە پێچەوانەی هەوڵەکانی ئەمریکا و هاوڕێیانی هێشتا زیندووە و بە خواستی خودا سەرکەوتنی کۆتایی هی خەڵکی ئەو وڵاتەیە.

ئەو وتیشی: یەکێک لەو شتانەی لە دوعاکانی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دووپات بۆتەوە، داوای لێبوردن لە خودایە. بۆ زۆر کار و کردەوەی خۆمان دەبێ داوای لێبوردن لە خودای گەورە بکەین. هەڵبەت نابێ بەو شێوە لە لێبوردن بڕوانین کە تەنیا بۆ پاک کردنەوەی گوناح و کردەوە تکەکەسییەکانی خۆمان بێت، بەڵکوو دەبێ بزانین لێبوردەیی لە گۆڕەپانە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانیشدا کاریگەرە و بە سەرکەوتنمان دەگەینێ.

بەڕێزیان داکۆکی کرد: زۆربەی ئێمە بەرپرسان بە بۆنەی زۆر هۆکارەوە ئەرکی خۆمان جێبەجێ نەکردووە کە خودا لەم بارەوە زۆر بە توندی لە بەندەکانی خۆی لێپرسینەوە دەکات.

ئایەتوڵا خامنەیی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی بەشداری بەربڵاوی لاوان لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات، هەموو بەرپرسانی بۆ ڕێگری لە دوو خەساری گرینگی "خۆبەزلزانی" و "جێبەجێ نەکردنی ئەرک" بانگهێشت کرد و وتی: خۆبەزلزانی وەهم لە مرۆڤدا دروست دەکات و بەرپرسان لە خەڵک دوور ئەکاتەوە.

ئەو هەروەها ئاماژەی بۆ پێوەرە نەرێنییە ئابوورییەکان کرد و وتیشی: کێشەمان هەیە بەڵام هەمووی دەکرێ چارەسەر بکرێت و نابێ هەڵسەنگاندی دۆخی وڵات تەنیا بە ئابووری سنووردار بکرێتەوە بەڵکوو دەبێ پێوەرەکانی دیکەش لەبەرچاو بگیردرێت.

رێبەری مەزنی شۆڕش وێڕای ئاماژە بە بوونی زۆر شتی نەرێنی لە ئابووری وڵاتدا، روونی کردەوە: سەرەڕای ئەوانە هێشتا نیشانەی سەرکەوتن هەیە کە یک لەوانە دەوام کردنی ئابووری وڵات لە بەرانبەر گەمارۆ بێ وێنەکان بوو.

ئەو ئامەژەی بۆ دروشمی ئەمساڵیش کرد و وتی: راستە کە بە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژی، پێویستی هێزی مرۆیی کەمتر دەبێتەوە بەڵام ئەمە سەبارەت بە وڵاتی ئێمە دروست نییە و بە زانست بنەما کردنەوەی بەرهەم هێنان لەم بەشانە، دەرفەتی کاروپیشە چەند ئەوەندە دەبێتەوە.

ئایەتوڵا خامنەیی دیاری کردنی بەرنامەی حەوتەمی گەشەی وەکوو کارێکی پێویست ناو برد و وتی: بڕیار بوو ساڵی پێشوو ئەم بەرنامەیە بنووسرێت و ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت کە نەکرا بەڵام ئەمساڵ دەبێ دەوڵەت و مەجلیس پێکەوە بۆ داڕشتنی ئەو بەرنامە هەوڵ بدەن.

رێبەری شۆڕش بابەتی فەرهەنگی زۆر گرینگ ناو برد و وتی: ناوەندە فەرمییە فەرهەنگییەکان و هەروەها چالاکانی فەرهەنگی دەبێ ئەم بوارە زۆر جیدی بگرن و بە چاوێکی کراوە بۆ چالاکییە شەوانەرۆژییەکان هەوڵ بدەن.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە لایەنگری باشی دیپلۆماسی وڵات، داوای لە بەرپرسان کرد بە هیچ شێوەیەک چاوەڕوانی مژاری ناڤۆکی نەبن و بە پێی راستییەکانی وڵات بەرنامە دابڕێژن و بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەوڵ بدەن.

ئەو وێڕای رێزنان لە بەرخۆدانی شاندی دانوستانکار لە بەرانبەر زێدەخوازییەکان، رایگەیاند: لایەنی بەرانبەر بێ بەڵێنی کرد و لە بەرجام چووە دەرەوە و ئێستاش بە بن بەست گەیشتووە بەڵام کۆماری ئیسلامی زۆر کێشەی چارەسەر کردووە و لەم قۆناغەش تێدەپەڕێت.

News ID 41558

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha