AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢١ ٠٨:٤٩

سکرتێری عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق:

شاندی هاوئاهەنگی شێعە پێک هێنانی دەوڵەتی سەدری قبووڵ ناکات

شاندی هاوئاهەنگی شێعە پێک هێنانی دەوڵەتی سەدری قبووڵ ناکات

سکرتێری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق رایگەیاند: شاندی هاوئاهەنگی شێعە پێک هێنانی دەوڵەتی سەدر قبووڵ ناکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، شێخ قەیس خەزعەلی لەم بارەوە وتی: شاندی هاوئاهەنگی شێعە پێک هێنانی دەوڵەتی سەدری قبووڵ ناکات. بەربژێریی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لە رێگای گەورەترین فراکسیۆنی پارلەمانەوە ئەنجام دەبێت.

ئەو وتیشی: ئێمە کێشەیەکمان لە گەڵ رەوتی سەدر نییە بەڵام لە سەر نوێنەرایەتی و بەرژەوەندییە سیاسییەکان هەندێ کێشە هەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: رێگری کردنی سەدر لە بەشداری کردنی نووری مالکی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پێک هێنانی دەوڵەت کێشەیەکی تاکەکەسیی نییە بەڵکوو دووبەرەکی بە هۆی کێشی سیاسییە چونکوو مالکی زیاتر لە ٣٥ کورسی پارلەمانی هەیە.

News ID 41522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha