بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی مەزڵۆم کۆبانی فەرماندەی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا ڕێککەوتننامەی بەکارنەهێنانی کەسانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی واژۆ کردووە بەڵام هێشتاش تازەلاوان وەکوو سەرباز بەکار دێنن.
ئەم ڕێکخراوەیە گرووپی ناسراو بە لاوانی شۆڕشی کوردی سووریای هۆی بەکار هێنانی کەسانی کەم تەمەن بۆ سەربازی لە گرووپە چەکدارەکان ناساندووە.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاندووە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠ تازەلاو لە گرووپە سەربازییەکان بەکار گیراون.
بۆچوونی ئێوە