بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە ٤٨ەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران سەقامگرتوویی لە کابول وەکوو سەقامگرتوویی لە تاران دەزانێت و هەموو هەوڵی خۆی بۆ پێک هێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ئەفغانستان پێش و پاش دەوڵەتی پێشوو بە کار هێناوە.
ئەو داکۆکی کرد: رێگای دەرچوونی ئەفغانستان لە دۆخی ئێستا کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەفرایەتییە مرۆییەکانی ئەو وڵاتە لە رێگای پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیر بە بەشداری هەموو گرووپە سیاسی و قەمییە ئەفغانییەکانە.
ناوبراو هەروەها وتیشی: ئێمە لە گۆڕانە ئەرێنییەکانی ئەم دواییانەی پێوەندی سووریا و وڵاتانی ناوچە پێشوازی دەکەین، کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پشتیوانی لە پێویستیی دابین کردنی ئاسایشی خەڵکی سووریا، هێرشەکانی رژیمی زایۆنی دژی سووریا ئیدانە دەکەین.
خەتیب زادە داکۆکی کرد: وەکوو نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دانیشتنەدا داکۆکی دەکەینە سەر چارەسەر کردنی کێشەی کشمیر لە ڕێگای وتووێژەوە.
ئەو ڕاشیگەیاند: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەش کردنی هەموو دەفرایەتییەکان بە مەبەستی یارمەتی دان بە چارەسەر کردنی کێشەکان ڕادەگەینێ.
Your Comment