ناوەندەکانی مووساد لە نزیکی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دان

رێبەرێکی ناسراوی رێکخراوەی بەدر وتی: ناوەندەکانی مووساد لە عێراق دان و لە نزیکی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا سەقامیان گرتووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، محەمەد بەیاتی، یەکێک لە رێبەرانی ناسراوی رێکخراوەی بەدر لە جێگیربوونی بنکەکانی سیخوڕی رژیمی زایۆنی لە عێراق هەواڵی دا.

ئەو وتیشی: هەموو ئەم ناوەندانە لە نزیکی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دان. دەوڵەتی عێراق بەرپرسیاری رووداوەکانی عێراقە چونکوو سەبارەت بە بنکە سیخوڕییەکانی مووساد بێدەنگی راگرتووە.

ناوبراو روونی کردەوە: هەرێمی کوردستانی عێراق بە هۆی بوونی ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا، سووریا و ئێران بۆتە شوێنێک بۆ کردەوە دوژمنانەکان دژی ٣ وڵاتی دراوسێی تورکیا، ئێران و سووریا.

News Code 41318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha