بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن حەسەن زادە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ئەم شاعیرە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ئەم شارە کۆچی دوایی کرد.
ئەو وتیشی: ئەم کەسایەتییە بەرزە خاوەن چەندن بەرهەمی چاپکراو لە بواری ئەدەبیات و شیعر و قورئانە کە بەگشتی ١٧ بەرهەمە کە ١١ بەرهەمیان چاپ کراوە.
لە گرینگترین بەرهەمەکانی ناوبراو دەکرێ ئاماژە بکەین بۆ "شەرح و ڕاڤەی بووستانی سەعدی بە زمانی کوردی"، "بەهەشتی کوردستان"، "گەشتی کوردستان" و "فێرکاری قورئان".
Your Comment