ئاژانس بە باشی هاوکاری ئێران دەکات/ڕێککەوتنی باش کراوە

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و لاڤرۆف لە پێوەندیی تەلەفۆنیدا بە ئاماژە بە سەفەری ڕافئێل گرۆسی بۆ تاران ڕایانگەیاند کە ئێستا ئاژانس لە ڕێگای ڕاستی هاوکاری تەکنیکی لە ئێراندایە و ڕێککەوتنی باش کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پێکەوە قسەیان کرد و جەختیان کرد: ئێمە بە شیوەی جیدی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی باش و بەهێز لە ڤیەنا هەوڵ دەدەین. تا ئێستا پێشکەوتنی باشمان دەست خستووە بەڵام سەرەڕای ئەوە پێویست بە بڕیاری سیاسی لایەنی ڕۆژاوایی هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر زەروورەتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ڕایگەیاند: گەییشتن بە ڕێککەوتن لە ڤیەنا دەتوانێت بەستێنی هاوکاری جۆراوجۆی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ وڵاتانەکانی دیکە و لەوانە هاوپەیمانەکانی خۆی پەرەپێبدات.

لاڤرۆف بە ڕەخنە لە گەمارۆ سەپێندراوەکان بە سەر ڕووسیا لە سەر گرینگایەتی هاوکارییەکانی دوو وڵاتەکە لە هەموو بوارەکان جەختی کرد.

دوو لایەنەکە لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا هەندێک پرسی دیکە وەکوو پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی و لەوانە قەیرانی ئۆکرانیا، ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەری پرسی سووریا و کۆبوونەوەی ئانتالیا لە تورکیایان خستە بەر باسەوە.

News Code 41260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =