AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٣ ١٣:٤٢

ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی سنەیی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی سنەیی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

سەید عەبدولباست شێخ ئەحمەدی بەرپرسی دووهەفتەنامەی "ئاڵا" و لە ڕۆژنامەنووسە پێشەنگەکانی سنە، پێنجشەممە شەو ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنجشەممە شەو دڵی ئەو ڕۆژنامەنووسە سنەییە لە لێدان کەوت و کۆمەڵگای ڕۆژنامەڤانیی کوردستانی داخدار کرد.

خوالێخۆشبوو سەید عەبدولباست شێخ ئەحمەدی زیاتر لە دوو دەیە لە تەمەنی خۆیی لە رێگای چالاکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی تێپەڕاند و لە ماوەی چەند ساڵی دواییشدا بەرپرسی دوو هەفتەنامەی خۆجەیی "ئاڵا" لە پارێزگای کوردستانی لە ئەستۆ بوو.

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ناشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە خوالێخۆشبووە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە بەهەشتی موحەمەدی سنە بەڕێوە دەچێت.

News ID 41219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha