AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٠ ١١:٢٠

چەند خولەک پێش ئێستا؛

ئەمریکا هۆی قەیرانەکانە/لایەنگری کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکرایناین

ئەمریکا هۆی قەیرانەکانە/لایەنگری کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکرایناین

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ڕژێمی ئەمریکا هۆی قەیرانەکانە و لە قەیراندا ژیان دەکات و لە ڕێگای قەیرانیشەوە ڕزق و ڕۆزی خۆی دابین دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەدانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لەگەڵ گەلی ئێران و ئۆمەتی موسڵمانانی جیهان بە بۆنەی جێژنی مێعراجی حەزرەتی محەمەد(د.خ) چەند خولەک پێش ئێستا دەستی پێکرد.

گرینگترین بابەتەکانی لێدوانی ناوبراو بریتین لە:

ئامانج لە مێعراجی پێغەمبەرەکان چاکسازییە. مێعراج، کردەیی کردنەوەی نامومکینەکان بوو. مێعراج مزگێنی دەری پرسە نامومکینەکانە.

ئەزموون کردنی مێژووی مێعراج دیسانەوە ئەگەری هەیە؛ شۆڕشی ئیسلامی نمانەی هەمان ئەزموونە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەی قسەکانیدا وتیان ڕژێمی ئەمریکا نمانەی تەواوی نەزانینی مۆدێڕنە. ئەو ڕژێمە، ڕژێمێکە کە قەیران زاوزێ دەکات و لە قەیراندا ژیان دەکات و لە ئەو ڕێگایەوە ڕزق و ڕۆزی خۆی دابین دەکات.

ئۆکرایناش قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە. ئەوە ئەمریکا بوو کە ئۆکراینای کێشایە ئەو شوێنە.

ئێمە لایەنگەری کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکرایناین.

قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی KHAMENEI.IR و کەناڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەرگێڕانی هاوکاتەوە بڵاو دەبێتەوە.

News ID 41193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha