کوردەکان ئیدی هۆکاری هاوسەنگیی ڕەوتی سیاسی عێراق نین

ئەندامێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پارلەمانی عێراق وتی: شەڕی نێوان پارتە کوردەکان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بۆتە هۆی ئەوەی پێگەی خۆیان وەکوو هۆکاری هاوسەنگی لە ڕەوتی سیاسی عێراقدا لەدەست بدەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەمەعلوومە، محەمەد حەسەن قەدری لەم بارەوە وتی: کوردەکان بە هۆی شەڕ و دووبەرەکییان بە بۆنەی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ئیدی وەکوو هۆکاری هاوسەنگی عێراق بە ئەژمار ناین.

ئەو وتیشی: پێداگری پارتە کوردەکان لە سەر بەربژێربوونیان بۆ سەرۆک کۆماری و پاشگەزنەبوونیان، قەیران لە عێراقی بەدواوە دەبێت و لە داهاتوودا کێشەکان کەم نابێتەوە.

News Code 41142

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha