بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عارف عەبدولجەلیل لەم بارەوە وتی: عێراق لە گەڵ پیلانێکی نێودەوڵەتی رووبەڕوو بۆتەوە کە ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل تێدا بەشدارن.
ئەو وتیشی: لە سەرووی هەموو ئەوانەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی هەیە کە بەدوای گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیە.
ناوبراو راشیگەیاند: ئەم پیلانە لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، گۆڕانی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕانی فەرمانبەرانی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن دەستی پێ کردووە و تا کاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان درێژەی هەیە.
بۆچوونی ئێوە