بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ساڵڕۆژی بەڵێنی مێژوویی هێزی ئاسمانی لەگەڵ ئیمام خومەینی و لە ڕۆژی هێزی ئاسمانی، کۆمەڵێک لە فەرماندەکان و فەمانبەرانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
ئەو دیدارە بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە ژمارەیەک کەمتر لە ئاستی ئاسایی لە حسێنییەی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو.
گرینگترین تەوەرەکانی رێبەری بەم شێوە بوو:
ئەو ڕۆژە واتا 19 ی ڕێبەندانی 57 ئەو گەنجە ئەفسەرانە کە زۆربەیان هێزی ئاسمانی ئەرتەش بوون کە لە دیداری سەیر لەگەڵ ئیمام بەشدریان کرد و بەڵێنیان نوێ کردەوە، ئەو بەڵینە، بەڵێن لەگەڵ کەس نەبوو. ئەو بەڵینە بەڵێن لەگەڵ ئامانجەکان بوو.
ئەمریکا ئەمڕۆ لە شوێنێکەوە خەساری بەردەکەوێت کە هەرگیز بیری لێ نەکردووەتەوە. ئەمڕۆ دوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا واتا پێشوو و ئێستا دەستیان دایە دەستی یەکەوە کە ئابڕووی ئەمریکا بەرن و خەریکن دەیبەن.
بۆچوونی ئێوە