بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئاسیا نیوز لە ڕاپۆرتێکدا سەرمایەدانەریی بەربڵاوی چینی لە وڵاتانی جیاوازی جیهان بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە پێی پلانی (یەک قایش، یەک جادە) ئەنجام داوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی گەشەی ئابووری چین بە پێی ئەو گەڵاڵە سەرەنجی تایبەتی پێدراوە.
ئەو گۆڤارە جەختی کردووە کە چین لە بەڕێوەبردنی بەرنامەی خۆی زیاترین پلانی خستووەتە سەر پرسی فەرهەنگی بە مەبەستی پەرەپێدان بە دزەی بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان. ئەو گۆڤارە و چەند گۆڤارێکی دیکە، بە پێی بەرنامەی پەکین بۆ گەسەی فێر بوونی زمانی چینی لە هەرێمی کوردستان، لە ناوی زمانی چینی فێر ببە، ئیش بکە، کەڵکیان وەرگرتووە.
چین هەوڵی داوە بە پێکهێنانی بەشی فێر کردنی زمان لە هەندێک زانکۆکانی هەرێم بەستێن بۆ کردنەوەی دێپارتمانی فێر کردنی زمانی چینی لە ئاستی زانکۆکانی هەرێم خۆش بکات. چینییەکان بۆ هاندانی لایەنگران دەڵێن هەر کەسێک کە بتوانێت زمانی چینی فێر ببێت، زووتر و باشتر دەتوانێت لە کۆمپانیا چالاکەکانی چین لە هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن ئیش.
Your Comment