بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، ئەحمەد ئەلئەسەدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتی: وتووێژەکانی شاندی هاوئاهەنگی شێعە لە گەڵ ڕەوتی سەدر درێژەی هەیە.
ئەو داکۆکی کرد: سەرەڕای درێژەی وتووێژەکان لە نێوان رەوتی سەدر و شاندی هاوئاهەنگی شێعە بۆ پێک هێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پارلەمان و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران، تا ئێستا ئاکامێکی نەبووە.
ناوبراو روونی کردەوە: ئێمە پێمان وایە گەر لەم بارەوە رێککەوتن نەکرێت، لێکەوتەی زۆری بۆ عێراق بەدواوە دەبێت.
درێژەی وتووێژەکان لە حاڵێک دایە کە نووری مالکی بە بڵاوکردنەوەی ٢ پۆستی تویتەری وڵامی وتەکانی موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدری دایەوە.
ئەو داکۆکی کرد: من لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆمدا وڵامی ئەو کەسانە نادەمەوە کە بە شێوەی تاکەکەسی سەرنجی دووبەرەکیە سیاسییە نەتەوەییەکان ئەدەنەوە.
مالکی هەروەها وتیشی: من بە هەستی بەرپرسیاریەتییەوە بە هەموو ئەو کەسانەی بەدوای پێک هێنانی دووبەرەکی و رقن دەڵێم دەستی من بۆ باشترین پێوەندی کراوەیە.
پۆستە تویتەرییەکانی نووری مالکی پاش ئەوەی بڵاو بووەوە کە موقتەدا سەدر بە هۆی دووبەرەکی تاکەکەسیەوە بە ئاشکرایی ڕایگەیاند نایەوێ لە گەڵ دەوڵەتی یاسا و نووری مالکی ببێتە هاوپەیمان.
Your Comment