بەرپرسی کاروباری ئەمنیەتی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕفێندرا

بەرپرسی کاروباری ئەمنیەتی فڕۆکەخانەی بەغدا لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ڕفێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هوەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئەلحەدەس لە زمانی سەرچاوەیەکی ئەمنیەتییەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕاپۆرتی دا کە حسێن عەلی حسێن بەرپرسی کاروباری ئەمنیەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمشەو لەلایەن کەسانێکی نەناسەوە ڕفێندراوە.

بە پێی هەواڵەکە هێشتا بەرپرسانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی عێراق هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی ناوبراو نییە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر ئەمشەو لە پارێزگای ئەنباریش میوانخانە و شوێنی نیشتەجێ بوونی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێرشی مووشەکی کرایە سەر و هێرشەکە بریندار بوونی دوو منداڵی لە ئەو ناوچە بەدواوە بوو.

News Code 40843

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =