AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٩ ١١:٢٩

ئەندامی پارتی دیمۆکرات:

عامری لە ئێمەوە نزیکترە و لەگەڵ سەدر و حەلبووسی هاوپەیمانیمان نەکردووە

عامری لە ئێمەوە نزیکترە و لەگەڵ سەدر و حەلبووسی هاوپەیمانیمان نەکردووە

ئەندامێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە جەخت لەسەر هاوپەیمانی نەکردنی پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی تەقەدوم وتی: هادی عامری لەگەڵ پارتی دیمۆکرات پێوەندی نزیکتری هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، میادە نەجار لە ئەو بارەوە وتی: سەفەری هادی عامری ئەرێنی و لە درێژەی نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان ئەنجام درا و ناوبراو لە ئێمەوە نزیکترە و ئێمە لە چەند دەستەیی لە نێوان لایەنە شیعەکان پاڵپشتی ناکەین.

نەجار لە ئەو بارەوە وتیشی: بە داواکاری لە لایەنە شیعەکان بۆ یەکگرتوویی و کەم کردنەوەی کێشەکان درێژە دەدەین و پێکهاتەی دەوڵەتی داهاتووی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانییە سیاسییەکانی پێشوو جیاواز دەبێت.

ئەو ئەندامە باڵایەی پارتی دەڵێت کە پارتەکەی لە هاوکاری لەگەل لایەنە شیعەکان بێ لایەنە و داوای یەکگرتنیان دەکات.

میادە نەجار لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: ئەنجامی سەرەتایی کۆبوونەوەی پەرلەمان، بە واتای پێکهێنانی هاوپەیمانی نییە. بەڵام بە بڕیاری لایەنە سوننەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەربژێرە مەبەستەکانیان بۆ پۆستە باڵای ڕێز دەگرین.

News ID 40767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha