AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٧ ١٣:٤٥

لە هەولێر؛

هادی عامری لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی دیدار و گفتوگۆی کرد/ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق

هادی عامری لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی دیدار و گفتوگۆی کرد/ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە شاندێکی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری گەیشتە هەولێر.

بە پێی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هادی عامری و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر دیدار و گفتوگۆیان کرد و دوایین گۆرانکارییەکانی عێراق و بە تایبەت پرسی پێکهێنانی دەوڵەتیان لێکدایەوە.

News ID 40742

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha