کتێبی"سەربازی مەکتەب" سەبارەت بە حاج قاسم سولەیمانی لە چاپ درا

کتێبی "سەربازی مەکتەب" لە نووسینی نووسەرێکی پاکستانی و سەبارەت بە حاج قاسم سولەیمانی، لەلایەن بڵاوگەی "ساد" سەر بە ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامییەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسەرێکی پاکستانی بە ناوی سەید حەسەن ڕەزا نەقەوی، کتێبی سەربازی مەکتەبی بە زمانی ئوردوو نووسیوە و لەلایەن بڵاوگەی سادەوە بڵاو کراوەتەوە.

ئەو کتێبە کە ئەنجامی هەفتاد گفتوگۆ و ژمارەیەک ڕاپۆرتی بڵاو نەکراو سەبارەت بە سەردار سولەیمانییە لەلایەن سەید عەبدولحسێن رەئیس سادات وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی.

شیاوی باسە کە کتێبی سەربازی مەکتەب بە سێ زمانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی وەرگێڕدراوەتەوە.

سەید حەسەن رەزا نەقەوی دەڵێت بڵاکەرەوەی پاکستانی کتێبی سەربازی مەکتەب بە منی وت دەزانم کە بە چاپی ئەو بەرهەمە لەلایەن تەکفیرییەکان و هەندێک رێکخراوی پاکستانییەوە هێرشم دەکرێتە سەر بەڵام هەر لە چاپی دەدەم.

News Code 40663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =