هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانمان قبووڵ نییە

کومیتەی هاوئاهەنگی شیعەکان لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەیاننامەیەکی دەرکرد و بە هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ناڕازایەتی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین،کومیتەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەیاننامەیەکی دەرکرد و بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتی کرد. کومیتەی هاوئاهەنگی لە بەیاننامەی خۆی ڕایگەیاند: ئێمە ئەنجامی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ڕەت دەکەینەوە چونکوو لە نەبوونی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان بەڕێوە چوو.

ئەو کومیتە جەختی کرد کە ئەوەی کە لە پەرلەمان ڕووی دا، حیزبگەرایی بوو و ئەوەش لە مەترسییەکی گەورە هەواڵ دەدات و بووە هۆی نیگەرانی ئێمە.

کومیتەی هاوئاهەنگی جەختی کرد: ئێمە فراکسیۆنی گەورەتر بە زیاترین ژمارە بە پێی هەوڵی یاساییمان تۆمار کرد و لە بەرانبەر تاک گەرایی نابەرپرسیارانە دەوەستینەوە.

News Code 40658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =