AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٩ ١٤:٣٤

لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق؛

نیگەرانی یەکێتی لە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

نیگەرانی یەکێتی لە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یش نیگەرانی خۆیان بەرامبەر ئەو کاندیدە نیشانداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست شارپرێس کەوتووە، "پارتی بە وەفدی یەکێتیان وتووە کە شاخەوان عەبدوڵا پاڵێوراوی پارتی دەبێت بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەبەرامبەردا یەکێتی نیگەرانە لە کاندیدکردنی شاخەوان عەبدوڵڵا".

شارپرێس زانیویەتی "یەکێتی ترسی هەیە لەوەی ئەگەر ئەمرۆ یەکێتی دەنگ بە پاڵێوراوی پارتی و حەلبوسی نەدات، ئەوا لە بابەتی کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار پارتی و حەلبوسی و خەنجەر، شکست بە پاڵێوراوی یەکێتی بهێنن".

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

News ID 40649

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha