AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢ ١٩:١٥

فواد حسێن:

داکۆکی دەکەینە سەر گەشەی پێوەندی ئێران و عێراق

داکۆکی دەکەینە سەر گەشەی پێوەندی ئێران و عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: ئێمە داکۆکی دەکەینە سەر گەشەی پێوەندی ئێران و عێراق بە تایبەت لە بواری ئابووریدا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر، فواد حسێن لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وتی: پێوەندی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ عێراق بۆ ئێمە گرینگە. عێراق ڕۆڵی گرینگی لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان بوو و هیوادارین خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

ئەو وتیشی: ئێمە داکۆکی دەکەینە سەر گەشەی پێوەندی ئێران و عێراق لە بوارە جۆربەجۆرەکانی فەرهەنگی، ئایینی، ئابووری و جوغرافی. لە سەر پرۆژەگەلی جۆراوجۆر باسمان کردووە و درێژە بە وتووێژەکانمان ئەدەین.

ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی سەردار قاسم سولەیمانی وتی: دەزگای دادی ئێران و عێراق لەم دۆسیەدا هاوکاری دەکەن و کۆمیتەهایەکی هاوبەش پێک هێنراون کە هیوادارین شوێنگیریەکەیان بە ئەنجام بگات.

فواد حسێن سەبارەت بە رۆڵی عێراق لە پێک هێنانی پێوەندی لە نێوان ئێران و ئەمریکاش وتی: پێوەندی ئەم دوو وڵاتە بابەتێکی دەرەکی نییە بەڵکوو مژارێکی ناوخۆییە. کێشە و ئاڵۆزی ئێران و ئەمریکا کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر دۆخی سیاسی عێراق دەبێت و چارەسەر کردنی کێشەکان لە سەر عێراقیش کاریگەری ئەرێنی دادەنێت.

News ID 40451

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha