درێژەی شەڕی تورکیا و کوردەکانی سووریا لە سەر ئاو و کارەبا

تورکیا لە وڵام دانەوە بە رەخنەی کوردەکانی سووریا سەبارەت بە ڕیگری لە دەستڕاگەیشتنی کوردەکانی سووریا بە ئاو، وتی: دایرەی خۆسەر ڕێگری لە دابین کردنی کارەبای پێویست بۆ ئاوی ناوچەکانی ژێر دەستی کوردەکان دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسە کوردەکانی سووریا لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ کە تورکیا دوو ناوچەی سەرێکانی و گرێ سپی لە کۆنترۆڵی کودەکانی سووریا دەرهێنا، تورکیا بە بچڕانی ئاو و نەدانی بە خەڵکی ئەو ناوچە تۆمەتبار دەکەن.

سۆزدار ئەحمەد بەرپرسی کاروباری ئاوی شارەوانی حەسەکە وتی: تورکیا بە ئەنقەست ڕێگری لە هاتنی ئاو بۆ ناوچە کوردنشینەکان دەکات بەڵام دەوڵەتی تورکیا دایرەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا بە دابین نەکردنی کارەبای پێویست بۆ هاوردەکردنی ئاو تۆمەتبار دەکات.

وڵات دەروێش بەڕێوەبەری بەنداوی تەبقاش لەم بارەوە دەڵێت: هۆکاری سەرەکی کەم بوونەوەی بەرهەم هێنانی کارەبا تورکیایە و مەبەستی لە ناوبردنی دایرەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریایە.

News Code 40421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =