AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٢ ١٤:١٧

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران: ئامادەین بۆ خولێکی دیکەی شەڕ

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران: ئامادەین بۆ خولێکی دیکەی شەڕ

یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئامادەین بۆ خولێکی نوێی ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکر سەفەوی ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی زانیاری ستراتیژیمان نییە، نازانین چی لە مێشکی ترەمپ و نەتانیاهۆدا دەگوزەرێت.

سەوفەوی زیادی کرد: هێزە چەکدارەکانمان زۆر زیرەکن لە دروستکردنی سیناریۆ و پلانی خۆیان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە بۆ ئەوەی ئەگەر ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان جارێکی دیکە بە هەر شێوەیەک هێرش بکەنە سەر ناوەند و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران ، ئەمجارە بەرەی شەڕ فراوانتر دەبێت.
وتیشی: ئێستا کە شەڕەکە لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمزەوە تا دەریای سوور تەشەنەی کردووە، ئەگەری ئەوە هەیە کە لە وەڵامی قۆناغی داهاتووی شەڕێکی ئەگەری (لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، ئەم بەرە فراوانتر بێت و بۆ زەریای هیندی یان شوێنەکانی دیکە تەشەنە بکات.

News ID 60493

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha