بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژێنێراڵێکی پێشووی ڕژیمی زایۆنی وێڕای هۆشدار سەبارەت بە ڕوودانی شەڕ دژی ئەم ڕژیمە، داکۆکی کرد: گەر تێل ئاڤیڤ بکەوێتە نێو شەڕەوە، ناوچە داگیرکراوەکان ڕۆژانە دەبێتە ئامانجی ٣ هەزار مووشەکی ئێران و حەماس.
ڕۆژنامەی ئەلەکترۆنیکی رای ئەلیەوم وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتی داوە: ژێنێراڵ ئیسحاق بریک وتی: گەر تێل ئاڤیڤ بکەوێتە نێو شەڕەوە، سیناریۆیەکی مەترسیدار و هاویشتنی ڕۆژانە ٣ هەزار مووشەکی ێران و حەماس چاوەڕێی ئەو وڵاتە دەکات.
رای ئەلیەوم هەروەها نووسیویە: هێرش بۆ ناوچە داگیرکراوەکان دەبێتە هۆی ڕوودانی کردەوەی توندوتیژانە و قوربانی زۆری بەدواوە دەبێت و ژێرخانەکانی ڕژیمی زایۆنیش دەکەونە مەترسییەوە.
Your Comment