هاتوچۆی سنوورەکان بە توندی کۆنترۆڵ بکرێت

سەرۆک کۆمار وێڕای داکۆکی لە سەر پێویستی کۆنترۆڵ کردنی هاتوچۆی سنوورەکان، وتی: بە مەبەستی پاراستنی گیانی خەڵک، دەبێ هاتوچۆوەکان کۆنترۆڵ بکرێت بەڵام نابێ بە شێوەیەک بێت کە کێشە بۆ خەڵک ساز بێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار لە دانیشتنی بنکەی نەتەوەیی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا، کارە بەڕێوەچووەکانی مانگەکانی پێشوو بۆ بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنای باش لێکدایەوە و وتی: لە بەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان لە لایەن خەڵک و دەزگا بەرپرسیارەکانەوە دەبێ داکۆکی جیدی لە سەر بکرێت.

ئەو وتیشی: بە مەبەستی پاراستنی گیان و تەندروستی خەڵک پێویستە هاتوچۆی سنوورەکان کۆنترۆڵ بکرێت چونکوو لەوێوە ئەگەری تەشەنەی زیاتری کۆرۆنا هەیە. بەڵام نابێ ئەم کۆنترۆڵ کردنە کێشە بۆ خەڵک ساز بکات.

سەرۆک کۆمار داکۆکی کرد: ئەمڕۆ خەڵک ئاگادارن بە لەبەرچاوگرتنی خاڵە تەندروستییەکان دەکرێ لە زۆربوونەوەی ئەم نەخۆشییە ڕێگری بکەن و دەوڵەتیش هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵک ئەدات.

News Code 40382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha