درۆی ترۆئیکای ئەورووپی سەبارەت بە ڕاگیرانی دانوستانەکانی ڤیەنا

پاگەندەی ترۆئیکای ئەورووپی لەسەر ڕاگیرانی دانوستانکان لەسەر داوای ئێرانیش لە دریژەی شەڕی ڕەوانی و هەڵاتنی بەرەوپێشیان بۆ داپۆشینی لاوازییە سیاسیەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنا دوێنێ هەینی کۆبوونەوەیەک لەژیر ناوی کۆتایی کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی دوای زیاتر لە 7 ڕۆژ بەڕێوە چوو و سێ وڵاتی ئەورووپی وتا فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاگەندەی راگیرانی دانوستانەکان لەسەر داوای ئێران تا ڕۆژی شەشەمی بەفرانباریان کرد. لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ڕێز دادەنێن بۆ بڕیاری ئەمڕۆ عەلی باقری کەنی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ تاران بۆ گفتوگۆ ، ئەگەرچی ئەو بابەتە ڕاگیرانێکی بێ هیواکەر لە دانوستانەکان دێتە ئەژمار.

پاگەندەی ترۆئیکای ئەورووپی لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە بە پێی زانیاری هەواڵنێری مێهر، شاندی دانوستانکاری ئێرانی هیچ داواکارییەکی لەسەر ڕاگیانی دانوستانەکان بۆ ڕاوێژی زیاتر لە تاران نەداوە و ئەورووپییەکان بە بۆنەی کۆتایی ساڵی زایینی و پشوودانەکانی مانگی ژانڤیە دانوستانەکانیان ڕاگرتووە.

لە هەمان پێوەندیدا عەلی باقری کەنی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەی ئەورووپییەکان وتی: ئێمە داوای ڕاگیرای دانوستانەکان لە ئەم قۆناغەمان نەکردووە.

News Code 40376

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha