بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی پێشوو قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆتایی راسپاردەی سەربازی ئەمریکا لە عێراقی بە شێوەی فەرمی ڕاگەیاند. ئەلئەعرەجی بە بڵاوکردنەوەی تویتەرێک لەم بارەوە نووسی: ئێمە ئەمڕۆ کۆتاییمان بە وتووێژی خۆمان لە گەڵ هاوپەیمانی ئەمریکیی هێنا بۆیە ئێستا دەتوانین کۆتایی ڕاسپاردەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق رابگەینین.
کارناسانی کاروباری ئاسایش پێیان وایە ئەمریکییەکان بە بیانووی ئارام کردنەوەی دۆخی ئاسایشی عێراق زۆرتر لەم وڵاتەدا دەمێننەوە. هەر لەم بارەوە هەیسەم خەزعەلی کارناسی کاروباری ئاسایشی عێراق ڕوونی کردەو: ئەمریکا لە پشتی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی عێراقە. لە ڕاستیدا ئەمریکییەکان دەیانەوێ لەم ڕووداوە بۆ درێژە دان بە بوونی هێزە سەربازییەکانیان لە خاکی عێراق کەڵک وەربگرن.
ئەمریکا بە بیانووی ئاڵۆز بوونی دۆخی ئاسایشی عێراق دەیەوێ لەم وڵاتە بمێنێتەوە
سەعد ئەلموتەلبی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراقیش لەم بارەوە وتی: ئەمریکییەکان بە بیانووی ئاڵۆز بوونی دۆخی ئاسایش لە عێراق دەیانەوێ ماوەیەکی زۆرتر لەم وڵاتە بمێننەوە.
لە لایەکیترەوە راگەیاندنی فەرمی کۆتایی راسپاردەی ئەمریکا لە عێراق لە حاڵێک دایە کە فەرماندە ئەمریکییەکان بە ئاشکرایی ڕایدەگەینن لەم وڵاتە ناچنە دەرەوە. هەر لەم بارەوە ژێنێراڵ فرانک مەکێنزی سەرۆکی بنکەی ناسراو بە سێنتکام لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا ڕایگەیاند واشینتۆن ٢٥٠٠ هێزی لەم وڵاتەدا دەهێڵێتەوە.
ئەو دەشڵێ: گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێ هەموو هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بچنە دەرەوە بەڵام ئێمە ئەم وڵاتە بە جێ ناهێڵین. ئەم وتانە نیشان ئەدات ئەمریکا خاکی عێراق بە جێ ناهێڵێت و چوونە دەرەوەیەک لە ئارادا نییە. ئەمە بە واتای ئەوەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق ناچنە دەرەوە بەڵکوو خەریکی دنە دانی گرووپەکانی بەرخۆدان لەم وڵاتەیە.
بۆچی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق ڕوو ئەدات؟
شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی شورای سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبای عێراق روونی کردەوە: ئەمە پرسیارێکی مەزنە کە بۆچی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق روو ئەدات؟ ئەمە ئاشکرایە کە دەزگا هەواڵدەرییە بیانییەکان بە دوای چالاک کردنەوەی داعش لە عێراقن.
ئەمەش روونە کە مانەوەی ئەمریکا لە خاکی عێراق دەبێتە هۆی زیاتر بوونەوەی کردەوەکانی گرووپەکانی بەرخۆدان دژی ئەوان. گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق چەندین جار بە ئاشکرایی رایانگەیاند بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق نایاسایی و داگیرکەرانەیە.
Your Comment