AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٨ ١٦:٠٩

ئەمڕۆ;

بەغدا کۆتایی راسپاردەی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکای راگەیاند

بەغدا کۆتایی راسپاردەی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکای راگەیاند

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەمڕۆ کۆتایی راسپاردەی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکای بە شێوەی فەرمی راگەیاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین, قاسم ئەلعەرجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەمڕۆ کۆتایی راسپاردەی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکای بە شێوەی فەرمی راگەیاند.
ئەلعەرجی لە تویتێکدا نووسی: ئێمە ئەمڕۆ دواهەمین قۆناغی وتوێژ لە گەڵ هاوپەیمانی ئەمریکیمان بە ئەنجام گەیاند کەواتە دەتوانین بە شێوەی فەرمی کۆتایی راسپاردەی ئەم هێزانە رابگەینین.
هەروەها لەم تویترەدا نووسراوە: پێوەندی عێراق لە گەڵ ئەم هاوپەیانییە لە بواری فێرکاری, راوێژکاری سەربازی و بەتوانا کردنەوەی هێزە سەربازییەکان درێژەی دەبێت.

News ID 40274

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha