AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٩ ١٨:٠٧

600 سەربازی ئەمریکایی لە ناوچە کوردییەکاندایە؛

راپۆرتی نوێی پێنتاگۆن سەبارەت بە دۆخی هێزە کوردەکانی سووریا

راپۆرتی نوێی پێنتاگۆن سەبارەت بە دۆخی هێزە کوردەکانی سووریا

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە دواهەمین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە زۆر بوونەوەی توانای هێزە کورد-عەرەبەکانی سووریا لە شەڕ دژی داعش هەواڵی داوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، دایرەی بازڕەسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سێهەمین راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی خۆی لە سەر ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی ناوین، دۆخی هێزە کوردەکانی باکووری سووریا و هاوپەیمانانی ئەمریکیی ئەم هێزانەی لێک داوەتەوە.

لە راپۆرتی وەزارەتی بەرگریدا ئاماژە کراوەتە توانای هێزە دیموکراتەکانی سووریا لە بەرەنگاری لە گەڵ داعەش بەڵام داکۆکی کراوە: ئەم هێزانە کێشەی لاواز بوونی زانیارییان هەیە.

هەروەها نووسراوە لە سێ مانگەی سێهەمی ئەمساڵدا ‌هێزە دیموکراتیکەکان ٢٦ ئۆپەراسیۆن دژی هێزەکانی داعشیان بەڕێوە بردووە کە لەوانەدا ٧٧ ئەندامی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستبەسەر کراون بەڵام هێزە کورد-عەرەبەکانی سووریا خەسارێکیان نەبووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە لە ٩٠٠ هێزی سەربازی ئەمریکایی سەقامگرتوو لە سووریا، ٦٠٠ کەسیان لە ناوچە ژێردەسەڵاتەکانی کوردانی سووریا و ٣٠٠ کەس لە بنکەی تەنەف بوون.

News ID 40159

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha