بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز ئەمڕۆ سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەن ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە. ئەم ڕۆژنامە لەم بارەوە نووسیویە: ئەمریکا ئێستا لە گەڵ کێشەیەکدا ڕووبەڕوو بۆتەوە کە خۆی پێکی هێناوە و ئەرکی خۆیە قەرەبووی کاتەوە. ئەمریکییەکان کاتی زۆریان نییە بەڵام بە پێچەوانەوە، ئێران بە هێمنییەوە دەڕواتە پێشەوە و پەلەیەکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن نییە.
ئەوەی باسی دەکرێت ئەمەیە کە دوو بژاردە زیاتر لە بەردەستی دانوستانکاراندا نییە. یەکەم بووژانەوەی مامەڵەی سەرەکی و دووهەم ڕێککەوتنێکی کاتی. ئەمریکییەکان رایانگەیاند گەر دانوستانەکان نەگاتە ئەنجام، باسی ڕێککەوتنی کاتی دەکەن بەڵام بە بۆنەی پێشینەی ئەمریکییەکان لە پاشگەزبوونەوە و جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان، ڕەنگە ئێران دانوستانی کاتیی قبووڵ نەکات.
بۆیە تەنیا بژاردەی شیاو بۆ ئەمریکا زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتنی سەرەکی و قەرەبووی هەڵەکانی پێشوویە کە پێویستە بە ڕوانگەیەکی نوێیەوە درێژەی پێ بدرێت.
عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی دابین کردنی ماف و بەرژەوەندی میلەتەکەمان، ئامادەی دانوستانێکی ڕێک و ورد بە پێی بنەماکانی "گەرەنتی" و "پەسندکردن"ین.
Your Comment