چارەسەر کردنی کوردەکانی تورکیا پێوەندی ئەنقەرە لە گەڵ کوردەکانی سووریا باشتر دەکات

فەرماندەی گشتیی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا پێی وایە گەر تورکیا جارێکیتر لە گەڵ کوردەکانی ئەم وڵاتە دانوستان بکات لە سەر دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کاریگەری دادەنێت.

بە پێی هەواڵی مێهر, مەزڵۆم کۆبانی داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد لە گەڵ کوردەکان و بە تایبەت پەکەکە دانوستان بکات. ئەو لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکا داکۆکی کرد کێشەی کوردەکان لە تورکیا و سووریا پێوەندی نزیکی پێکەوە هەیە.
ئەو داکۆکی کرد: گەر تورکیا جارێکیتر لە گەڵ کوردەکانی ئەم وڵاتە دانوستان بکات لە سەر دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کاریگەری دادەنێت.
کۆبانی داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تورکیا بۆ دانوستان لە گەڵ کوردەکان هان بدەن چونکوو ئەوە تەنیا رێگای چارەسەرکردنی کێشەی کوردانی تورکیا.

News Code 40113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =