عەلی باقری: ئێران داکۆکی دەکاتە سەر پێوەندی باش لە گەڵ دراوسێیەکان

سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان ئاماژەیان بۆ پێداگری ئێران لە سەر پێوەندی باش لە گەڵ دراوسێیەکان کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی رۆژنامەی ئەلرای کوەیت چەن رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانی ڤیەن, عەلی باقری جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە و دانوستانکاری باڵای ئێران وێڕای داکۆکی لە سەر خواستی ئەم وڵاتە بۆ پێوەندی پتەو لە گەڵ دراوسێیەکانی, لە گەڵ بەرپرسانی کوەیتی دیدار و وتووێژی کرد.
ئەم رۆژنامە کوەیتیە وێڕای ئاماژە بە سەفەری جێگری وەزیری دەرەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپی و ناوچەیی, وتی: باقری کە رۆژی پێشوو بۆ کوەیت سەفەری کردووە, ئەمڕۆ لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژ دەکات.
سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان پێیان وایە سەفەری باقری بۆ کوەیت, کاردانەوە زۆری بەدواوە دەبێت و کاریگەری لە سەر دانوستانی ناڤۆکی دەبێت.
لە درێژەی ئەم بابەتەدا نووسراوە: سەرەڕای داکۆکی ئێران لە سەر نەگۆڕانی هەڵوێستی ئەم وڵاتە سەبارەت بە بوونی وڵاتانی نوێ لە دانوستانی ناڤۆکی, سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان رایانگەیاند ئێران خوازیاری دڵنیا کردنی وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە دوو بابەتە یەکەم ئەوەی کە دانوستانی ناڤۆکی دۆسیە ناوچەییەکان لە خۆ ناگرێت و دووهەم دەوڵەتی نوێی ئێران داوای هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی دەڤەری خەلیج فارس دەکات.
بڕیارە باقری کەنی دانوستانی ناڤۆکی لە گەڵ لایەنەکانی رێککەوتنی ڤیەن سەرپەرشتی بکات.

News Code 40098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =