AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٣ ٠٩:٢٥

بێلاڕووس داوای کرد:

یەکێتی ئەورووپا پێشوازی لە دوو هەزار پەنابەری سنووری پۆڵەندا بکات

یەکێتی ئەورووپا پێشوازی لە دوو هەزار پەنابەری سنووری پۆڵەندا بکات

سەرۆکی بیلاڕوسیا ڕایگەیاندوە: وڵاتەکەی حەز بەڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ پۆڵەندا ناکات، بەڵام دەیەوێت یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لەو دوو هەزار پەنابەرە بکات کە لەسەر سنور.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێتیی ئەوروپا ڕوسیای سپی تۆمەتبار دەکات بەوەی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو سزایانەی یەکێتیی ئەوروپا بەسەریدا سەپاندوە، هەزاران پەنابەری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و لەڕێگای ئاسمانییەوە هێناوەتە وڵاتەکەیی‌و دواتر بەرەو سنورەکانی پۆڵەنداو لاتیڤیاو لیتوانیان ڕەوانەی کردون، لەبەرامبەردا ڕوسیای سپی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

ماتیۆس مۆراڤیسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا هۆشداریدا لەوەی کە ڕەنگە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوری بیلاڕوسیا سەرەتای دروستبونی "ڕاوداوێکی خراپ" بێت، پۆلیسی سەرسنوری پۆڵەنداش دەڵێت هێشتا ڕوسیای سپی بەردەوامە لەگواستنەوەی کۆچبەران بەرەو ناوچەکە.

لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەدا ئاژانسی هەواڵی فەرمی بیلاڕوسیا "بیڵتا" لەزاری لۆکاشینکۆوە گواستویەتییەوە کە وتویەتی، ئەوان نایانەوێت دۆخەکە بەرەو گرژیی بەرن.

ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپاو حکومەتی ئەڵمانیا بەئاشکرا پێشنیازێکی بیلاڕوسیایان ڕەتکردەوە بەوەی ئەوروپا پێشوازیی لەدوو هەزار پەنابەری ناو کامپەکانی سەر سنورەکان بکات‌و پێنج هەزار پەنابەری تریش کە لەو وڵاتەدان بەخواستی خۆیان ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکرێنەوە، بەڵام بیڵتا لێدوانێکی لۆکاشینکۆی گواستەوە بەوەی هیچ ڕێگەچارەیەک نییە لەوە زیاتر کە ئەڵمانیا ژمارەیەک لەو پەنابەرانە وەربگرێت.

هەروەک گلەیی لەوەشکردوە کە یەکێتییەکە لەسەر ئەو بابەتە خۆی لەپەیوەندیکردن لەگەڵ مینسک دوردەخاتەوە

News ID 40079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha