"فەرهەنگی نویسیار" بە هەوڵ و تێکۆشانی ماموستای سەقزی کۆ کرایەوە و چاپ کرا

بۆ یەکەم جار فەرهەنگی ئینگلیسی-فارسی "فەرهەنگی نویسیار" لە لایەن دوکتۆر بێهزاد ئەحمەدی ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی پەیامی نووری سەقز کۆ کراوەتەوە و چاپ کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، کتێبی "فەرهەنگی نویسیار" بە پێچەوانەی فەرهەنگەکانی دیکە بە پێی ئەلفوبێ نییە و بابەتییە کە لە ٣١ بەشدا کۆ کراوەتەوە و لە لایەن چاپەمەنی ڕەهنەماوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

لەم کتێبەدا بۆ هەموو وشە و دەستەواژەکان، شێوازی دەربڕینی ئەمریکیی و بەریتانیایی، زانیاری ڕێزمانی و وێنە نووسراوە و دەتوانی سەرچاوەیەکی باش بۆ خوێندکاران و هۆگرانی زمانی ئینگلیسی بێت.

بێهزاد ئەحمەدی تا ئێستا چەندین کتێبی وەرگێڕاوەتەوە و چاپی کردووە.

News Code 40048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =