فڕین بە سووتەمەنی ئاو ئەنجام درا

هێزی ئاسمانی بەریتانیا یەکەمین فڕین بە سووتەمەنی دەستکردی بەرهەم هێنراو لە ئاو و دی ئوکسیدی کەربونی ئەنجام دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەیلی میل، هێزی ئاسمانی بەریتانیا بەم فڕینە، ڕیکۆردێکی نوێی لە کتێبی گینێس تۆمار کرد.

لەم فڕینە مێژووییەدا کاپیتان پیتێر هێکت بە فڕۆکەیەکی ئیکارووس C۴۲ لە ٢ی نۆڤەمبەردا لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی کاتسۆڵد فڕی.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێک لە پرۆژەی "MARTIN"ە کە لە لایەن هێزی ئاسمانی بەریتانیا بۆ دەستپێوە گرتنی ٨٠ تا ٩٠ لەسەدی بەکارهێنانی کەربون لە هەر فڕینێکدا بەڕێوە چووە.

News Code 40047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =