خانمە هونەرمەندێکی کورد، لە پیشانگای هونەرە دەستییەکانی تێنسی بووە یەکەم

خاتوو بێژەر ئارادینی بووە براوەی خەڵاتی یەکەمی پێشانگای دووساڵانەی هونەرە دەستییەکانی تێنسی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خاتوو بێژەر ئارادینی، هونەرمەندی کوردی دانیشتووی نشویلی ئەمریکا، لە پێشانگای دوو ساڵانەی هونەرە دەستییەکانی تێنسی ئەمریکا، خەڵاتی یەکەمی ئەو پێشانگایەی بە خۆ تەرخان کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری تێنسی کرافت، هونەری تێكەڵاوی وێنەکێشی-گوڵدۆزی خاتوو بێژەر ئارادینی لە نێو دەیان بەرهەمی هونەری هونەرمەندانی سەرتاسەری ئەمریکا خەڵاتی یەکەمی ئەو پێشانگایەی بە خۆ تەرخان کرد.

نوبراو دانیشتووی شاری نشویلی ئەمریکا لە ویلایەتی تێنسییە کە بە بۆنەی حەشیمەتی 20000 کەسیی ئەو شارەوە، نازناوی کوردستانی بچووکی لێ نراوە.

بەرهەمەکانی ئەو خاتوونە هونەرمەندە کوردە ڕەنگدایەوەیەک لە فەرهەنگ، نەریت و مێژووی کوردە و بە وتەی ناوبراو، بەرهەمەکانی بەشێک لە ئەزموونە ڕاستەقینەکانی ژیانی ئەو خانمە هونەرمەندەیە.

News Code 39990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha