بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوڕۆی ئەمرۆ خۆپیشاندان لەبەردەم ناوچەى سەوزی شارى بەغدا دەستیپێکردو هەر لەبەیانى زووشەوە هێزە ئەمنییەکان لە شەقامەکاندا بڵاوەیان پێکرابوو.
دواتر خۆپیشاندەران هەوڵیان دەدا بەرەو بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکرا، بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروست بوو.
دوو کەس کوژراون و 123 کەس بریندار هەیە.
بەشێک لە خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشانەوەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن و داوای دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنەکانیان دەکرد، بەشێکیشیان داوای ژماردنەوەی دووبارەی دەستى دەنگەکانیان دەکرد.
Your Comment