AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٤ ١٤:٣٠

دوای دەرکرانی لە یەکێتی:

لاهوور شێخ جەنگی: هەموو دەسەڵاتەكانی خۆم وەكوو هاوسەرۆک لە بافڵ تاڵەبانی وەرگرتەوە

لاهوور شێخ جەنگی: هەموو دەسەڵاتەكانی خۆم وەكوو هاوسەرۆک لە بافڵ تاڵەبانی وەرگرتەوە

لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، نوسراوێكی ئاڕاستەی سەركردایەتی یەكێتی كردووە و ڕایگەیاندووە، ''هەموو دەسەڵاتەكانی خۆی وەكوو هاوسەرۆک لە بافڵ تاڵەبانی وەرگرتووەتەوەو دەڵێت، ئیتر دەسەڵاتەكانی هاوسەرۆک بەكاردەهێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی زانیاریەکان، لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، نووسراوێک بۆ سەركردایەتی یەكێتی ناردووە و دەڵێت، ''دەسەڵاتەكانی خۆی وەكوو هاوسەرۆک بەكار دەهێنێتەوەو سەرجەم بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانیش ڕەتدەكاتەوە.

لەدوای ڕووداوەكانی 8ی تەموزەوە كە بافڵ تاڵەبانی تۆمەتباری كرد بەوەی ژەهرخواردووی كردووە، لاهور شێخ جەنگی بە دیاریكراوی لە رۆژی 15ی تەموزدا لە رێگەی نوسراوێكەوە بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بە مەرجی ئەوەی سەركردایەتی كۆببێتەوە‌و لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بكرێت كە ئاڕاستەی كراوە، دەسەڵاتەكانی خۆی وەكو هاوسەرۆک بەشێوەیەكی "كاتیی" رادەستی هاوسەرۆكەكەی تر واتا بافڵ تاڵەبانی كرد.

لە نوسراوەکەی شێخ لاهووردا ئەوەش هاتووە، ''هەموو ئەو بڕیارانەی سەبارەت بە خۆم و چەند هەڤاڵێكی تری سەركردایەتی دراون ڕەت ئەكەمەوە، بەهۆی ئەوەی كە ناپەیڕەوین و لە دەرەوەی كۆبونەوەی فەرمی ئەنجومەنی سەركردایەتی دراون.''

لاهوور شێخ جەنگی ئەوەشی خستۆتەڕوو، ''یەكێتی لەبەردەم "لێكترازاندایە"و بۆیە لە نوسراوەكەیدا بۆ سەركردایەتی ئاماژەی بۆ كردووە" چەندین جار بافڵ تاڵەبانی پەیڕەوی ناوخۆی پێشێلكردووەو رێگری لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كردووە"، كە ئەمە مەرجی ئەو بووە بۆ رادەستكردنی دەسەڵاتەكانی بە بافڵ تاڵەبانی.

News ID 39854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha