AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٣ ١٤:٠٦

ڕووسیا:

سیاسەتی زیاترین گوشار بووە هۆی پێشکەوتنێکی گەورە لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران

سیاسەتی زیاترین گوشار بووە هۆی پێشکەوتنێکی گەورە لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران

نوێنەری ڕووسیا لە نەتوەیەکگرتووەکان جێگیر لە ڤیەنا وتی: ئایا دیار نییە کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار، بووەتە هۆی پێشکەوتنێکی گەورە لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان جێگیر لە ڤیەنا لە تویتەرەکەی خۆی، سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی ئێرانی شکست خواردوو وەسف کرد و لە کاردانەوە بە هەندیک ڕاپۆرتەکان لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی ترامپ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی 2024، وتی: هەر دەوڵەتێکی نوێی ئەمریکا ئەبێ هەڵە ستراتیژیکەکانی ڕابردوو، بکاتە نمانە و لێیان دەرس وەربگرێت. ئایا دیار نییە کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار، بووەتە هۆی پێشکەوتنێکی گەورە لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران؟ ئایا دووبارە سیاسەتوانێکی نابەرپرسیار لە ئەمریکا هەن کە بیانەوێت ئەو کارەساتە واتا سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار دووپات بکاتەوە؟

چەند کاتژمێر لەمەوپێشیش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وتی کە واشنتۆن لە خولی حەوتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا کە لە 29 ی نۆڤەمبەر دەست پێدەکاتەوە بەشداری دەکات.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سەرۆکی شاندی ئەمریکا لە ئەو کۆبوونەوە لە ئەستۆی ڕابێرت مالی نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ئێرانە.

News ID 39839

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha