زانیاری نەبیستراو سەبارەت بە دوورخستنەوەی کوڕانی شێخ جەنگی لە یەکێتی نیشتمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە ڕیزەکانی ئەو حزبە دوورخرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی شارپرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو یەکێتی دەستیکەوتووە، بەر لە جەژنی قوربان زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوخۆی یەکێتی ئەنجامدراون و تیایدا بەشێک لە سەرکردایەتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، "دەسەڵاتی ڕەها"یان داوەتە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەکی نێوخۆیی، وەک سەرچاوەکەی شارپرێس وتی "بڕیارەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ دورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و چوار لە ئەندامانی سەرکردایەتی لەچوارچێوەی پێدانی ئەو دەسەڵاتەدایە بە بافڵ تاڵەبانی".

شارپرێس زانیویەتی، دوای بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و چوار سەرکردایەتیەکە لە یەکێتی سێ ئاڕاستە لەو حزبە دروستبوون، ئاڕاستەیەک لە سەرکردایەتی پاڵشتی تەواوی بڕیارەکە دەکەن، ئاڕاستەی دووەم بە تەواوی دژی بڕیارەکەن و پێیانوایە کۆدەنگیی سەرکردایەتی لەسەر نییە و لەسەر پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتیدا نەڕۆیشتووە، هەرچی ئاڕاستەی سێیەمە زانیارییان لەبارەی چۆنیەتی بڕیارەکەی ئێوارەی ئەمڕۆوە نییە و تا ئێستا هەڵوێستی خۆیان ئاشکرانەکردووە.

News Code 39824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha