وەزارەتی خەزێنەدای ئەمریکا بەرنامەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی گەمارۆ دا

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆی نوێ بەسەر چەند بەرنامەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران لە سەروبەندی ئەگەری بەرێوەچوونی دانوستانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆی نوێ لە دژی بەرنامەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی ئێران لە سەروبەندی ئەگەری بەڕێوە چوونی دانوستانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە ئەو بارەوە پاگەندەی کردووە کە سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆیی داوەتە ئەنساروڵڵای یەمەن، حزبوڵڵای لوبنان و چەکدارەکانی ئێتیۆپی.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە ئەو بەیاننامە بێ بنەمایدا، هەروەها پاگەندەی کردووە کە ئێران لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆی بۆ هێرش دژی هێزەکانی ئەمریکا و هێڵی پاپۆڕوانی نێودەوڵەتی لە کەنداوی فارس کەڵکی وەرگرتووە.

شیاوسی باسە کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هەروەها لە گەمارۆدانی چوار کەس و دوو ناوەندی ئێران هاوپەیوەند بە سوپای پاسداران هەواڵی دا.

News Code 39781

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =