بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی مێری لە هەولێر، ئاماژەی دایە سەر پرسی پێوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران و ئەمریکا، و وتی: هەرێمی کوردستان لە ئەم پرسەدا دەیەوێت بەشێک لە ڕێگاچارەی کێشەکانی بێت و ئەبێ لایەنە دژبەرەکانیش ڕێز لە سەروەریی هەرێم و عێراق بگرن و دەوڵەتی عێراقیش ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و ڕێگری بکات لە هێرشی میلیشیاکان.
ناوبراو ئاماژەی کرد کە هەرێمی کوردستان و عێراق بە یارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێویستییەتی و هەرێم خوازیاری پێوەندی باش لەگەڵ دراوسێکانی بەتایبەتی ئێرانە و پێوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئەمریکاش لە دژی ئێران نییە.
بارزانی هۆشداریی دا کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جیدیە بۆ سەر عێراق، هەرێم و ناوچەکە و وتی: داعش داهاتی نادادپەروەری و نابەرابەر و هەژارییە و دەولەتی هەرێم لە هەوڵدایە لە ڕێگای پێکهێنانی هێزی هاوبەش لەگەڵ دەولەتی ناوەندی عێراق، بۆشایی هێز لە ناوچە جێ ناکۆکەکان چارەسەر بکرێت.
Your Comment