بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێستون سابوراوایى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى میدیایی شارپرێس ڕایگه‌یاند: "ئایا به‌رنامه‌ى پارتى كوردایه‌تیه؟ ئایا برسیكردنى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پارێزگارى له‌مافه‌كانى خه‌ڵك یه‌كده‌گرێته‌وه، داهاته‌كانى هه‌رێم به‌شى دوو میله‌تى وه‌ك میله‌تى كورد له‌هه‌رێم ده‌كات".
ڕاشیگەیاند: "پۆستى سه‌رۆك كۆمار پشكى كورده‌و له‌ناو كوردیش پشكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانه"، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر پارتى ڕێكه‌وتنه‌كانى پێشوى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر یه‌كڕیزیى كورد ده‌بێت"، جه‌ختده‌كاته‌وه،
بێستون سابوراوایى هەروەها دەشڵێت:"په‌رله‌مانتاره كورده‌كان سه‌رجه‌میان جگه له په‌رله‌مانتاره‌كانى پارتى، هاوكاربوون بۆ سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكانى هه‌ولێر و دەوڵەتی ناوەندی عێراق".
ئه‌و سهركردایهتیهى یه‌كێتى ده‌شڵێت:"له‌كاتێكدا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خسته‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنى موچه‌و بودجه‌ى هه‌رێم په‌رله‌مانتارانى پارتى هاوكارنهبونو له‌ئێستادا یه‌كێتى له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه سیاسیهكاندایه، به‌ڵام جیاوازیى به‌رفراوان له‌نێوان یهكێتیىو پارتى هه‌یه‌و هه‌ردولا له‌زۆنى خۆیان حزبى یه‌كه‌من".
بێستون سابوراوایی وتیشى:"ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ى پارتى بۆ هه‌رێم بخوێنیته‌وه زۆرباش‌و نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع ده‌بینین پارتى چۆن مامه‌ڵه دهكاتو پارتى ده‌بابه‌یان له‌سه‌ر كانى ژنانیش داناوه، مودهڕهعهیان له‌سه‌ر ناوچه‌كانى بادینان‌و ده‌شتى نه‌ینه‌وا داناوه‌و له‌سه‌ر شاخه‌كانى كوردستان ده‌ستى بێگانه دههێننو ده‌بابه‌و جه‌ندرمه ده‌هێنن".
سابوراوایی ده‌پرسێت:"ئه‌مه كوردایه‌تیه؟ ئایا برسیكردنى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پارێزگارى له‌مافه‌كانى خه‌ڵك یه‌كده‌گرێته‌وه، داهاته‌كانى هه‌رێم به‌شى دوو میله‌تى وه‌ك میله‌تى كورد له‌هه‌رێم ده‌كات".
Your Comment