ئەندامێکی باڵای ئەلقاعیدە لە سووریا کوژرا

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی باڵای ئەلقاعیدە لە سووریا لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆەکەوانەکانی ئەو هێزانەوە هیرشی کراوەتە سەر و کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، جان ڕیگزبی وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناسراو بە سێنتکام ڕایگەیاند کە عەبدولحەمید مەتار یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، شەوی هەینی لەسەر شەممە لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە لە سووریا کوژراوە.

ڕیگزبی درێژەی دا: لەناوچوونی سەرکردەی باڵای ئەلقاعیدە توانایی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە کە هەڕەشەی جیدی بوو بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و خەڵکی سڤیل، کەم دەکاتەوە.

News Code 39698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =